بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیەی یاریزانی دێرینی عێراقی ئەحمەد رازی، تێیدا کۆچی دوایی کرد، دوایین ساتەکانی ژیانی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 21 ی حوزهیرانی 2020 ئەحمەد رازی، ئەستێرەی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.
ههروهها بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەڵاح عزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نوعمان لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە، رایگەیاندووە، بارودۆخی تەندروستیی ئەحمەد رازی باش بووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نوعمان ئاماژهی بهوهش داوه، کاتژمێر 7:15 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەحمەد رازی بەخۆی ئامێری هەناسەدانی دەستکردی لەسەر خۆی لاداوە و چووەتە دەستشۆر، بەڵام دواتر باروۆخی تەندروستی تێکچووە و کاتژمێر 7:45 خولەک گیانی لەدەست دا.
پزیشکانی نەخۆشخانەی نوعمان ئێوارەی رۆژی رابردوو چوونەتە لای ئەحمەد رازی و گرتەیەکی ڤیدیۆیی قسەکانی نێوان رازی و پزیشکەکان، لە گۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە،ههروهك لە گرتەکەدا، ئەحمەد رازی سوپاسی خوای گەورە دەکات و رایدەگەیەنێت، کە بارودۆخی باشتر بووە و توانیویەتی بخەوێت، تەنیا هەست بە هەناسەتەنگی دەکات و ئەمەش ئاساییە.