عێراق و توركیا لەبارەی پرسی پەكەكە كۆدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق و توركیا لەبارەی پرسی پەكەكە كۆدەبنەوە

 

سەرچاوەیەكی سیاسی رایدەگەینێت ، عێراق پێشنیارێكی نوێ بۆ توركیا دەخاتە روو لەبارەی كێشەكانی ئێستای لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان.

ماڵپەری سۆمەرییە نیوز بڵاوی كردەوە ، عێراق لەرێگای فاتح یەڵدز ، باڵیۆزی توركیا پێشنیارێكی نوێی خستۆتە بەردەستی توركیا لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم دوایەیان بەرامبەر پارتی كرێكارانی كوردستان.

سەرچاوەكە دەڵێت : " شاندێكی باڵای توركیا بەمزووانە سەردانی بەغدا دەكات و لەبارەی كێشەكان كۆدەبنەوە و گوێ لە پێشنیارەكەی عێراق دەگرن".

دەڵێت : " پرسی كێشەكانی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان تاوتوێ دەكرێت بۆ ئەوەی میكانیزمێكی دیكەی جگە لە بەكارهێنانی هێز بەكاربهێنرێت و كێشەكان چارەسەر بكرێت".

 

هه‌واڵی گرنگ