ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات

كوردیو

ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بەرنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە کە تایبەت دەبێت به‌ گۆڕینی پۆستی پارێزگار.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 23-6-2020 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌،ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌"كاتژمێر 11:00ی روژى پێنجشەممە 25-6-2020 ئەنجوومەنى پارێزگای دهۆک کۆبوونەوەیەکى نائاسایى ئه‌نجام ده‌دات".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "کۆبوونەوەکە لە دوو تەوەر پێكدێت، تەوەری یەکەمیان پەسەندکردنی دەستبەرداربوونی فەرهاد ئەترووشی لە پۆستی پارێزگاری دهۆک، تەوەری دووەمیشیان دەنگدانە لەسەر بەربژێری فراکسیۆنی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری دهۆک کە ئەویش د. عەلی تەتەر نێروەییە".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ