كازمی دژە تیرۆری رەوانەی دەروازەی سنوری قائیم كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی دژە تیرۆری رەوانەی دەروازەی سنوری قائیم كرد


ئەمرۆ پێنج شەممە 25/6/2020 سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك یەكەم درەوازە بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازە سنورییەكانی عێراق هێزی دژە تیرۆری رەوانەی دەروازەی سنوری قائیم كرد.


ئەحمەد مەحلاوی قائیم قایمی قەزای قائم رایگەیاندوە" ئەمرۆ پێنج شەممە هێزی دژە تیرۆری عێراق گەیشتوەتە دەروازەی سنوری قائیم كەلەنێوان پارێزگای ئەنبارو وڵاتی سوریادایە"

قائیم قایمی قەزای قائم راشیگەیاندوە"ئەو هێزەی كە هاتووەتە دەروازەكە بەفەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە"

ئەحمەد مەحلاوی ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو هێزەی كە هاتوەتە شوێنە بۆ چاودێریكردنی دەروازە سنوریەكەیە و رێگریكردنە لەو دەستێوەردانانەی كە لەهەریەكەوە بكرێتەسەر دەروازە سنوریەكە."

 

هه‌واڵی گرنگ