عێراق..ده‌ستگیر كردنى حەوت چه‌كدارى داعش راگه‌یاندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..ده‌ستگیر كردنى حەوت چه‌كدارى داعش راگه‌یاندرا

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حەوت تیرۆریستی داعشی لە نەینەوا، دەستگیركران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27 ی حوزه‌یرانی 2020 ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، ئاماژەی بەوەدراوە کە هێزەکانیان بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، حەوت تیرۆریستی داعشیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکردووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،دەستگیرکراوەکان لەژێر چەند ناوێک لە بەناو دەستەی پێشخستنی پێشەسازی سەربازیی و لیوای دابق سەربە داعش کاریان کردووە.

ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات، دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا ناوە كە لە ماوەكانی رابردوودا، چەندین كردەی تیرۆریستییان بەرامبەر بە هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، دەستگیركراوەكان بە ئامانجی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.

 

هه‌واڵی گرنگ