ئه‌ندامیكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،وەک جێ بەجێکردنی کەمترین ئەرکی سەرشانم سەردانی( تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا)م کرد لە (نەخۆشخانەی وەفا)لە هەڵەبجە.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27 ی حوزه‌یرانی 2020 خه‌دیجه عبدالجبار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی یه‌كگرتو له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، بەرامبەر هەوڵ و جوهدی پاڵەوانانی هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، سەردانی( تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا)م کرد لە (نەخۆشخانەی وەفا)لە هەڵەبجە ، کە تایبەت کراوە بە نەخۆشانی کۆرۆنا .
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لەگەڵ نەبوونی موچە و هیچ یارمەتیەکی مادی ، شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ خزمەتی نەخۆشان و گەڕانەوەی ئومێد و هیوا بۆ خەڵک بەگشتی ، نمونەیان زۆر بێت.
خه‌دیجه عبدالجبار سوپاس و دەست خۆشی ئاڕاستەی سه‌رپه‌رشتیارانی تیمه‌كه‌و ستاف و تەواوی کارمەندانی پیشەیی و ئیداری و پاسەوان و شۆفێران و کارگوزاران و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه كرد كه ڕۆژانه خه‌ریكی ڕاپه‌راندنی ئه‌رك و كاره‌كانیانن بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.