ئەمڕۆ حكومەت پرسی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری تاوتوێ دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ حكومەت پرسی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری تاوتوێ دەكات

 

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم كۆ دەبێتەوەو پرسی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.

 

د. جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوەو لە كۆبوونەوەكەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:


• پرۆسەی دانوستانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.
• هەنگاوە كردارییەكانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی.
• پێشنووسی بڕیاری تایبەت به راسپاردەی چاكسازی لە داهاتی گشتی، پەرەپێدانی هاوبەشی لە هەردوو كەرتی تایبەتی و گشتی و سیستەمی باج.
• پرۆگرامی بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان.
• پێشنیازەكانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان سەبارەت به یاسای دامەزراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشتەجێبوون، دەستەبەری كۆمەڵایەتی و پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ