هەواڵێكی خۆش لەسەر توشبووانی كۆرۆنا ڕادەگەیەندرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەواڵێكی خۆش لەسەر توشبووانی كۆرۆنا ڕادەگەیەندرێت

 

وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەواڵێكی دڵخۆشكەر لە سەر توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و ووتی: لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا ژمارەیەكی چاكبوونەوەی زۆر لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنرێت.

 

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: هەواڵە خۆشەكە یەكەم ئەو ژمارانەی كە ڕادەگەیەنرێت بەشێكی كەمیان پێویستیان بە نەخۆشخانەیە و باری تەندستیان ناجێگیرە هێشتا دەتوانم بڵێم ئەو ڕێژە مردنەی كە هەیە ڕاستە مەترسیدارە، بەڵام ئەوە نیە بڵێین ئێمە لە هەموو وڵاتانی تر زیاترین بگرە ڕەنگە كەمتربین بە شێوەیەكی گشتی.

 

هەروەها كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: خاڵێكی تر گرنگە دڵنیا بن لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا دەتوانم بڵێم ژمارەیەكی چاكبوونەوەی زۆر لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنرێت كە لە دوو هەفتە لەمەو پێش نزیكەی430 حاڵەتمان ڕاگەیاندووە "ئینشاالله" لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا ژمارەیەكی تری چاكبوونەوە ڕادەگەیەنرێت و ڕاستە نەخۆشخانەكان ڕۆژانە نەخۆشی تێدەچێت، بەڵام نەخۆشیش چاك دەبێتەوە و دەنێردرێتەوە ماڵەوە.


 

هه‌واڵی گرنگ