حكومەتی هەرێم ووردەكاری یاسای چاكسازی بڵاوكردەوه
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی هەرێم ووردەكاری یاسای چاكسازی بڵاوكردەوه

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەئەمڕۆ چوار شەممەوە یاسای چاكسازی دەچێتەبواری جێبەجێكردنەوە و لەو ڕێگەیەوە خەرجی كەم دەكرێتەوەو داهات زیاد دەكات.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە 1-7-2020، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: یاسای چاكسازی بریتیە لەیاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 و لە بەرنامەی سێ هێزە بنەڕەتیەكەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڵاڵە كراوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: له ‌رێگەی یاسای چاكسازیەوە دادپەروەری دەچەسپێت و خەرجی كەمدەكاتەوە و داهات زیاد دەكات، گەندەڵی و سود وەرگرتنی ناڕەوا له ‌بودجەی گشتی، له ‌نمونەی دو موچەیی و زیاتر ناهێڵێت.



ئاماژەی بەوەشكرد: داهاتی گشتی دەدرێتە ئەوانەی شایستەن، ئەوانەی بەكردەیی لە راژەدان، رەنج دەدەن و ماندو دەبن، لەنێوان ئەوانەشدا كە داهاتی گشتی دەیانگرێتەوە، دادپەروەری دەچەسپێنێت و بەفیڕۆدان ناهێڵێت و لەسەرەتای مانگی تەموز واتە لەئەمڕۆ 1ی تەموزی 2020ەوە، یاساكە جێبەجێ دەكرێت.

 

ئەمە لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەی پاشەكەوت موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی داوەو زۆرینەی پرۆژەكان پەكیان كەوتوەو لە ئێستاشدا حكومەتی هەرێم بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی بەسەر موچەخۆراندا سەپاندوەو كەرتی ئابوری و هەلی كاری هاوڵاتیان تادێت بەرەو خراپی دەڕوات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ