ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت.‌

لە راگەیێنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت،وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-07-2020 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و لیوای نەوت خەرج دەكرێت.

رۆژی 21-6-2020 حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەركرد، بەپێی بڕیارەكە بەشێوەیەكی گشتیی زۆربەی فەرمانبەران 21% مووچەكانیان دەبڕدرێت.

شایەنی باسە ئەم موچەیەی ئێستا دابەشدەكرێت موچەی مانگی 2ی ئەمساڵە و دوای زیاتر لە 50 ڕۆژ دەست بەدابەشكردنی موچەكرا و لە ئێتاشدا حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2020 تەنها یەك موچەی دابەشكردووە و لە ئێستاشدا لەسەروبەندی دابەشكردنی موچەی مانگی دووداین كەتەنها چەند شوێنێكی كەم موچەیان وەرگرتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ