دەوڵەتی یاسا هێرش دەكاتە سەر موستەفا كازمی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەوڵەتی یاسا هێرش دەكاتە سەر موستەفا كازمی

 

 

سەرۆكی لیستی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەران هێرشی كردە سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەتاكڕەوی وەسفی كرد.

(عەدنان ئەسەدی) سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە، بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران (نەبیل جاسم) ی كردۆتە سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لەجێگەی (فەزل عەباس موحسین).

ناوبراو دەڵێت، عێراق چەندین قەیران و كێشەی هەیەو پێویستیان بەچارەسەر هەیە، بەتایبەتی قورسایی كۆمەڵێكی زۆر لە پلە تایبەتییەكان و راوێژكارەكان و لەپێناو رازی كردنی ئەم و ئەو لێیان بێ‌ دەنگن.

ئەسەدی داوای لەسەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، لە بری ئەو كارانە خۆی سەرقاڵ بكات بە كارەكانی حكومەتەوە باشترە، وەك دیاریكردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەو دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراق. 

 

هه‌واڵی گرنگ