عێراق.. ئاماره‌كانی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. ئاماره‌كانی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن

كوردیو
 
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 796 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 6-7-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هه‌زار و 519 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام هەزار و 796 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 94 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها هه‌زار و 724 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  62 هەزار و 275 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 34 هەزار و 741 کەس چاکبوونەتەوە و دوو  هەزار و 567 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 337 توشبووش ناجێگیره‌. 

 

هه‌واڵی گرنگ