سەردانەكەی شاندی هەرێم بۆبەغداد دواخرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەردانەكەی شاندی هەرێم بۆبەغداد دواخرا


هەرچەندە وابریاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 7-72020 شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم بەسەردانێك بگاتە بەغداد بۆتەواوكردنی رێكەوتنی نیوان هەردوولابەڵام سەردانی شاندەكە بۆبەغداد دواخرا.


بەپێی زانیارییەكان هۆكاری داوخستنی سەردانی شاندی هەرێم بۆئەوە دەگەرێتەوە هێشتا حكومەتی ناوەندی لەوردبینی كردنی دۆسیەكانی نەوت و داهاتی ناو خۆ و خاڵە سنوریەكان و مووچەی فەرمانبەران تەواو نەبووە.


پێشتر شاندی هەرێم چەند جارێك بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدادی كردبەمەبەستی رێكەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەران و داهاتی نەوت بەڵام تائێستاش نەگەیشتونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی.


بەپێی زانیاریەكانیش لە وتوێژەكانی نێوان شاندی هەرێم و بەغداد حكومەتی عێراقی داوای كۆی داهاتەكانی هەرێم لە نەوت و ناوخۆو خاڵە گومرگیەكان دەكات لەبەرامبەردا مانگانە 550 ملیاردیناربۆ هەرێم بنێریت و شاندی هەرێمیش بەوە رازی نیەو داوای 850بۆ900ملیار لە بەغداد دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ