دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

 

بڕیارە دوا نیوەڕی ئەمڕۆ چوار شەممە لە بەرامبەر دواكەوتی مووچەكانیان بۆ زیاتر لە ٦٥ ڕۆژ، خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێك ساز بكەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكانی سلێمانیدا هاتووە: ئەمڕۆ كاتژمێر چوار بە بەژداری ٢٠٠ كەمئەندام خۆپیشاندانێكی نارەزایی ئەنجام دەدەین لە ناوبارەگای ڕێكخراوي یەكێتی كەمئەندامان لە زێڕینۆك.

 

هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: خۆپیشاندانەكە بەرامبەر دواكەوتی مووچەی كەمئەندامانە بۆ زیاتر لە ٦٥ رۆژو و خراپترین گوزەران و نەھامەتی و برسێتی كەلە ئێستادا كەمئەندامان تێیدا دەژین.

 

هه‌واڵی گرنگ