كوردی‌و
پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌وه هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت:دۆخی هه‌ولێر به‌ره‌و دۆخێكی نه‌خوازراو و مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 8-7-2020 فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بارودۆخه‌كه له قۆناغێكی مه‌ترسیدار و خراپدایه،ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترساین پێی گه‌یشتین،ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی پابه‌ند نه‌بن ڤایرۆسه‌كه له ئێستا زیاتر ده‌بێت و ناچار ده‌بین ته‌نها ئه‌و كه‌سانه له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌ربگرین كه بارودۆخیان ناجێگیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،ئاماره‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه كه ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو كوچه و كۆڵانه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی خۆیان نه‌پارێزن و پابه‌ند نه‌بن، ئه‌وا به‌ره‌و كاره‌ساتی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێین .
له‌باره‌ی راگه‌یاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆشه‌وه رایگه‌یاند: ناتوانین له ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نین، ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌ی كه دامانخستوون و خه‌ڵك رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن و پابه‌ند بن دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تا ئێستا له پارێزگای هه‌ولێر هه‌زار و 951 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 214 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 38 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.