كوردی‌و
جووتیارێكی نموونه‌یی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چه‌ند پڕۆژه و بیرۆكه‌یه‌ك بۆ ساغكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی كشتووكاڵی ده‌خاته‌ڕوو.
ئازاد محمد، كه به جوتیاره نموونه‌ییه‌كه ناسراوه رایده‌گه‌یه‌نێت پاش سه‌ردانیكردنم بۆ یه‌ك دوو وڵاتی گه‌وره، چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كم بۆ هات كه ئێمه بۆچی ته‌نها ئاشنا بین به دۆشاوی سوور؟ با ئاشنا بین به چوار جۆری جیاواز له دۆشاوی په‌مه‌یی ، سوور ، زه‌رد ، پرته‌قاڵی.
ده‌شڵێت، برنجم به دۆشاوی زه‌رد لێناوه كه تامێكی زۆر نایاب و ده‌گمه‌ن و خۆشی هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌بێت شانازی به خاكی ئه‌م هه‌رێمه‌وه بكه‌ین هه‌ر 12 مانگه و هه‌ر چوار وه‌رزه بۆ كشتوكاڵكردن گونجاو و له‌باره.
وتیشی، تا توێژینه‌وه بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ئه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بین و شتی نوێ و جیاوازمان ده‌ستده‌كه‌وێت، ده‌بین به یه‌كێك له شایسه‌ترین میلله‌ته‌كانی دونیا.
بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه بن: