سەرۆكی ئێران : ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی ئێران : ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنین

 

حەسەن رۆحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند ، وڵاتەكەی بەنیازە ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە بەكاری بهێنێت.

رۆحانی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند : " هیچ وڵاتێك لە جیهان ناتوانێت چەند مانگێك ئابوورییەكەی خۆی دابخات لەپێناو رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

وتیشی : " وێرای ئەو توانایەی لە مانگی یەكەمی كۆرۆنا خەرجمان كرد بەڵام ئاستی گیان لەدەستدان لە ئێران زۆر زیادی كرد ، ئێستا هەوڵ بۆ كەمكردنەوەی ژمارەكە دەدەین".

دەشڵێت : " ئێمە كار دەكەن لەپێناو دۆزینەوەی ڤاكسینی چارەسەری كۆرۆنا ، ئێمە دانەنیشتووین بۆ ئەوەی وڵاتێك ڤاكسین بدۆزێتەوە و بچین لێی وەربگرین".

 

هه‌واڵی گرنگ