وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ 11-7-2020 ڕایگه‌یاند، له سلێمانی 400 توشبووی كۆڕۆنا دوای چاكبوونه‌وه‌یان، پلازمای خوێنیان به‌خشیوه.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دوای چاكبونه‌وه‌یان له ڤایرۆسی كۆڕۆنا، پلازمای خوێنیان به‌خشیوه له شاری سلێمانی گه‌یشته 400 كه‌س.
پێش ئێستا ته‌ندروستی سلێمانی داوای له‌و توشبووانه‌ی كۆڕۆنا كردبوو كه له نه‌خۆشیه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه، بۆ مه‌به‌ستی به‌خشینی پلازمای خوێن سه‌ردانی بنه‌كه ته‌ندروستیه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆڕۆنا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ببنه هۆكاری چاكبوونه‌وی توشبوانی دیكه.