به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ یه‌ك له پرسیاره‌كانی مادده‌ی زینده‌وه‌رزانی هه‌ڵه‌ی تێدا بووبێت.
دوای كۆتایی هاتنی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو وانه‌ی زینده‌وه‌رزانی له به‌شی زانستی و میژوو له به‌شی ویژه‌یی، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه گوایه سێ له پرسیاره‌كانی وانه‌ی زینده‌وه‌رزانی به‌هه‌ڵه هاتۆته‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه ده‌بێ نمره‌ی ته‌واو له‌و سێ پرسیاره‌دا بدرێت به قوتابیان.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به كوردی‌و كه‌ریم له‌تیف به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستیه‌وه‌و هیچ یه‌ك له پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه هه‌ڵه نه‌بووه، ده‌كرێ شێوازی خوێندنه‌وه یان تیگه‌یشتنی ماموستاكان بۆ پرسیاره‌كان هه‌ڵه بووبێت، به‌ڵام سه‌د له سه‌د دڵنیایی ده‌ده‌مه قوتابیان، كه به‌م ده‌نگۆیانه نه‌كه‌ونه دڵه ڕاوكێوه، چونكه پرسیاره‌كان هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بووه."
جێی باسه له تاقیكردنه‌وه‌كانی ساڵانی ڕابردوو پرسیاری هه‌ڵه هاتبۆوه، به‌م هۆیه‌شوه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رامبه‌ر به پرسیاره هه‌ڵه‌كان و سه‌رلێشێوانی قوتابیان له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، به نمره‌ی پرسیاره هه‌ڵه‌كان قه‌ره‌بووی ده‌كردنه‌وه.