چیان بوێت ئەوە ئەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چیان بوێت ئەوە ئەكەن

 

ئەگەر سەیری بەرنامەو درووشم و بەڵێن و لێدوانی سەرشاشەو بەردەم مایكەكان و مانشێتی گۆڤارو ڕۆژنامەكانیان بكەیت پڕاو پڕە لە بەڵێن و درووشمی بریقەدار بەڵام كە دێنە سەر نەخشە و پلان و كار، بەداخەوە لە بری پلانی ئاوەدانی و پێشكەوتن و خزمەت بوە بە پیلانی تێكدانی هەموو جوانەكانی ووڵات و هەڵوەشاندنەوەی سەرلەبەری ڕایەڵە جوان و پەپێزەكانی كوردەواری.
كاتی خۆی صەدامی دیكتاتۆر ووتەیەكی هەبوو پێیان ئەوت (إذا قال صدام قال العراق  )
ئەگەر صەدام بڵێ عێراق ئەڵێ بەداخەوە ئێستا ئەم ڕستەیە ئەگەر بە ووتەش لە هەرێم نەوترابێ بەڵام بەكردەوە لەم هەرێمە دا پیادەكراوە ئەمان ئەڵێن ئەگەر حزب بڵێ حكومەت و پەڕلەمان ئەڵێ، ئەمەش ئەوپەڕی بچوكردنەوەی دۆزو ئەزموونی گەلێكی قوربانیدەری وەك كوردە دوای سەدان ساڵ لە خەبات و هەزاران هەزار قوربانیدان تازە بەتازە پەڕلەمان و حكومەت و ئەزموون و دۆز و گەل و خاك و خەڵك و دەستكەوتەكان ئەكەنە قوربانی حزب و لەناو حیزبیشدا ململانێ ناشەریفەكانی بەرپرسە باڵاكانی حیزبەكانیان لەساڵی( 1964) ئەم گەلە باجی ململانێی ئەم دوو هێزە ئەدات ئەوەی ناكرێت و نابێت بەسەر ئەم خاك و خەڵكەیاندا هێنا و هەموو جوانیەكانیان ناشیرن كرد و هەموو پیرۆزیەكانیان پێشێل كرد بەداخەوە خوێنی پیرۆزی پێشمەرگە یان بەهەند نەگرت خیانەتیان لە شەهیدانی كوردستان كرد كە بڕیاربوو هەموو بۆ كوردستان تێبكۆشن بەڵام كوردستان و ئەزموون و خەبات و قوربانیان كردە قوربانی بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی خۆیان.
دڵنیابن ململانێی ئەمانە تەواو نابێ، تەنهاو تەنها لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندی هەندیك سەركردەو كەسی دیاری ئەم دوو حیزبەیە گەل ئەكەنە قوبارنی دوایی خۆیان یان بە هەلەوێك یان لەسەر مێزێكی گفتوو گۆ ڕێك ئەكەوانەوە. چونكە لای ئەوان ئامانج وهاوكێشەكە گۆڕاوە بۆ ئەوی گەل ووڵات حكومەت خاك مێژوو ناو ناوبانگ پەڕلەمان .....هتد هەمووی لە خزمەتی حزب و سەرۆكەكانیدایە بۆ یە پێویستە ئەوە لامان وەك ڕێژەی نەگۆڕ بێت كە ململانێی ئەمانە بۆخۆیانە نەك خەڵك دەست كەوت داهات بۆخۆیان قەیران و نەهامەتی و باجەكەشی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئەبێت بیدەن بەڵام تاكەی ئەم شێوازە یان بۆ ئەچێتە سەر لە ( 1964 تا 2020 ) بەردەوام ئەمانە ململانێ خوێناویان هەبووە لە هەر شوێنێك پێویستیان بەپشوو هەبووبێت ڕێستێكیان وەرگرتووە دواتر دەستیان بە گێمێكی تازە كردۆتەوە دڵنیابن ئەم شێوازەی بەردەوام ئەبێت تا گەل هوشیار ئەبێتەوە و پێیان ئەڵێت ستۆپ .

 

 

هه‌واڵی گرنگ