پێش نوێژی سوونەی كرماشان كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێش نوێژی سوونەی كرماشان كۆچی دوایی كرد

 

 

مامۆستا (مەلا موحەمەد موحەمەدی) ئیمام جومعەی ئەهلی سوننەی كرماشان لە تەمەنی (79) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا (مەلا موحەمەد موحەمەدی) كە لەهەفتەی رابردوەوە لەبەر ئازاری جەرگ لە نەخۆشخانەی ئیمامی ڕەزا لە شاری كرماشان خەوێندرا بوو، دوێنێ‌ ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

مامۆستا موحەمەدی لە ساڵی (1999) ەوە هەتا دواڕۆژی تەمەنی پێش نوێژی ئەهلی سوننەی شاری كرماشان بووە.

مامۆستا لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی فەتوای ئەهلی سوننەی كرماشان بوو، ساڵی (1992) بە كۆتایی هاتنی شەڕی داسەپاو بە بڕیارێك لەلایەن ئەنجوومەنی سیاسەت دانانی ئیمام جومعەكانی پارێزگای كرماشان بوو بە ئیمام جومعەی ئەهلی سوننە لە «سەرپێڵی زەهاو»و هەتا (1998) لەو شارەدا خەریكی ڕاپەڕاندنی ئەركی ئایینی و ڕۆشنبیری خۆی بوو.

هەروەها لە ساڵی (1998) ەوە وەك پێش نوێژی ئەهلی سوننەی شاری كرماشان چاڵاكی نواند.

خوالێخۆشبوو مامۆستا (مەلا موحەمەد موحەمەدی) هەموو هەفتەیەك لە مزگەوتی ئیمامی شافیعی شاری كرماشان پێش نوێژی بۆ موسڵمانانی سوننەی ئەم شارە دەكرد.

 

هه‌واڵی گرنگ