كۆبونەوەكەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆبونەوەكەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد

بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و راگرتنی هێرشی ڕاگەیاندن لەبەرامبەر یەكتری، كۆبونەوەكەی پارتی و یەكێتی لە دووكان دەستیپێكرد.

 

پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە دووكان كۆبونەوەو بڕیارە چەند پرسێك تاوتوێ بكەن.

 

هەروەها ووتیشی: كۆبوونەوەكە لە هاوینەهەواری دووكان بەرێوەدەچێت، شاندەكەی پارتی پێكهاتووە لە هۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی و علی حوسێن ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی و شاندەكەی یەكێتیش پێكهاتووە لە رزگار عەلی، شاڵاو عەلی عەسكەری و خەسرەو گوڵ محەمەد.

 

هه‌واڵی گرنگ