به‌هۆى كاركردن تێیدا به‌شێكى ڕێگاى كۆیه، چه‌ند ڕۆژێكه داخراوه، كاتى كردنه‌وه‌شى بڕیاره دوو ڕۆژی دیكه بكریته‌وه.
ئه‌ندازیار هونه‌ر نوورى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕێگاوبانى هه‌ولێر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕاگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له ڕێگاى كۆیه تیكچووبوو له‌ئێسادا له‌ژێر چاككردنه‌وه‌دایه، ڕێگاكه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه داخراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ناچاربوونمان بووه، چونكه له ڕێگاى كه‌سنه‌زان تا ده‌گاته هه‌ورازه نه‌فته كارى تێدا ده‌كرێت.
زیاتر گوتی: له دوو ڕۆژى داهاتوودا كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و ڕێگاكه به‌ڕووى هاووڵاتییان ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕێگاوبانى هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه: ئێستا ده‌توانن به ڕێگاى هه‌ناره هاتۆچۆ بكه‌ن و بچنه‌وه گۆمه‌سپان، له‌وێشه‌وه ده‌توانن بچنه‌وه ڕێگاى پیرمام - شه‌قڵاوه.