بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر بە پەروەردەی گشتی سلێمانی كاتی تۆماركردنی ناوی منداڵان لە باخچەكانی منداڵان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەكات و ڕایدهگهیهنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و منداڵانی لەدایكبووی 2015 و 2016 تۆمار دەكرێن.
بەگوێرهی گشتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، كە وێنەی دهست ماڵپهری كوردیو كهوتوه ئاماژه بهوهدراوه، بڕیار دراوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژی یەك شەممەوە 16-8-2020 منداڵانی لەدایكبوونی ساڵانی (2015 و 2016) دەست بە تۆماركردنیان بكرێت بۆ باخچەكانی منداڵان.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیئهوهشی خستوهته روو، كە دەبێت منداڵانی چوار ساڵان و پێنج ساڵان لە باخچەكان تۆمار بكرێن و دەستەی كارگێڕی لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ تۆماركردنی منداڵان بەپێی فۆڕمی تایبەت بە باخچە.