مامۆستایەكی زانكۆ: خوێندنی ئەلیكترۆنی هەرەس پێهێنانی پرۆسەی خوێندنە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایەكی زانكۆ: خوێندنی ئەلیكترۆنی هەرەس پێهێنانی پرۆسەی خوێندنە

 

مامۆستایەكی زانكۆ لە هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: خوێندنی ئەلیكترۆنی پرۆسەیەكی داڕماوو شكستخواردووە و هەرەس پێهێنانی پرۆسەی خوێندنە.

 

د.فاتیح سەنگاوی مامۆستای زانكۆ، بە كوردیوی ڕاگەیاند: خوێندنی ئەلیكترۆنی لەوانەیە بۆ هەندێك زانكۆی ئەهلی زۆر كەم و خوێندگای ئەهلی دەگمەن هەندێك سوودی لێ ببینرێت، بەڵام لەسەر ئاستی گشتی پرۆسەیەكی داڕماوو شكستخواردووە و هەرەس پێهێنانی پرۆسەی خوێندنە.

 

هەروەها ووتیشی: جارێ بۆ خوێندنگا بنەڕەتی و ئامادەییەكان هیچ مانایەكی نیە و دڵنیام پێشتر ئەو بەشەی دانرابوو بۆ ئۆنلاین و خوێندنی ئەلیكترۆنی هیچ خوێندنگایەك سوودی لێ نەبینیوە، بۆیە ئەمە ڕاگەیاندنی مەرگی پرۆسەی خوێندنە، وەكو نەخوێندن وەهایە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئیتر بەدیل چیە دەبێت دیراسە بكرێت، ئەگەر لەچەند تەلەفزیۆنێكەوە بابەتەكان شەرح بكرێت زۆرباشترە وەك لەوەی باسی ئۆنلاین و خوێندنی ئەلیكترۆنی بكرێت، چونكە تاوەكو ئێستا ئامادەسازی نەكراوە وعەمەلی نیە.

 

هه‌واڵی گرنگ