بەپێی داتاکانی ئەنجومەنی جیهانیی بۆ زێڕ، بۆ مانگى ئاب عێراق توانیویەتى شوێنى خۆى لە پلەى 38مینی جیهان لەڕووی بوونی یەدەگى زێڕ بپارێزێت.
به‌گوێره‌ی ڕیزبەندی ئەنجومەنەکە، لە ئێستادا عێراق لە پلەى پێنجەمی ڕیزبه‌نیدیه‌كه دایه له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی، لەدواى هەر یەکە لە سعودیەو جەزائیرو لوبنان و لیبیا بۆ یەدەگى زێڕ پێگه‌ی خۆی جێگیر كردوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: یەدەگى زێڕی عێراق گەیشتۆتە 96.3 تۆن کە دەکاتە ڕێژەى 8.8% ی پارەکانى دیکەو لەساڵى 2018 کۆتاجار بڕى 6.5 تۆن زێڕى کڕیوه.