بومەلەرزەیەك قەزای شنگال دەهەژێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بومەلەرزەیەك قەزای شنگال دەهەژێنێت

 

دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقی بڵاوی كردەوە ، درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك قەزای شنگالی هەژاندووە.

لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمرۆ دووشەممە بڵاویان كردۆتەوە ، دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقی دەڵێت : " كاتژمێر (11:12:35)ـی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای موسڵ هەژاندووە".

وەك لە بەیاننامەكە هاتووە ، بومەلەرزەكە لەدووری (25)كم لەباكووری رۆژئاوای قەزای شنگال روویداوە و بەگوری (3) پلەی رێختەربووە و هاوڵاتیان هەستیان پێنەكردووە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقی داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندبن بە رێنمایی رووداوە سروشتییەكان و دووربكەنەوە لە هەواڵی ناراست.

 

 

هه‌واڵی گرنگ