كوردی‌و
ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه روونكردنه‌وه له‌باره‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراوی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت:به‌هۆی هه‌ندێك رێكاره‌وه پاره‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 17-9-2020 شاناز نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،" ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرا، بۆ كرینی ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی وەفاو بانكی خوێن وكرینی پێداویستی تاقیگەیی خه‌رج ده‌كرێت".
له‌باره‌ی گه‌یشتنی بڕی 500 ملیۆن دیناره‌كه‌وه بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،" ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌رێگه‌ی ره‌سیده‌وه و له‌رێگه‌ی بانكه‌وه پاره‌ی لێده‌كێشرێ و بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی سه‌رف ده‌كرێت".
ده‌شڵێت،" كه پاره‌كه نه‌گه‌یتشووه هی ئه‌وه‌یه كه كات و رۆتیناتی خۆی پێویسته بۆئه‌وه‌ی بگاته ده‌ستمان، كه ده‌ستمان كردووه به كڕینی پێداویستی هیچ پاره‌یه‌كمان نه‌داوه به كۆمپانیاكان،هه‌ركاتێك پاره‌كه گه‌یشته ده‌ستمان ئه‌وكاته سه‌رف ده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه،" ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ته‌نده‌رینگمان كردووه‌ته‌وه بۆ ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و بۆ ئامێره‌كانی بانكی خوێن،بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی باشترین ئاست پێشكه‌شی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات ئه‌و هه‌ڵبژێرین".
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌وه، شاناز نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌ی بۆ (كوردی‌و) خسته‌روو،"له ئێستادا كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌ڵه‌بجه بابه‌تی كۆرۆنایه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 75 توشبوو له‌ناو پارێزگاكه‌دا هه‌یه به‌ڵام هه‌موویان داخیلی نه‌خۆشخانه نه‌كراون".
راشیگه‌یاند،" له ئێستادا 34 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا هه‌ن، 24 نه‌خۆشیان له‌ژێر ئۆكسجیندان و چوار له‌و توشبووانه‌ش له به‌شی چاودێری چڕن".
وتیشی،" له نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه نۆ توشبوو خه‌وێندراون،دوو له‌و نه‌خۆشانه له‌ژێر ئامێری ئۆكسجیندان".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 303 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 205 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 24 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.