هاتوچۆی هەولێر: دەستمان بەسەر نزیكی سێ هەزار ماتۆڕسكیلدا گرتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەولێر: دەستمان بەسەر نزیكی سێ هەزار ماتۆڕسكیلدا گرتووە


بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی مانگێكدا دەستمان بە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیل كردوە، تا ئێستادا نزیكەی سێ هەزار ماتۆڕسكیلیان دەست بەسەر داگرتوە، بەهیچ جۆرێك نادرێتەوە خاوەنی.

 

عەمید دیدار عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند: ماوەی 90 رۆژ بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا دەوام لە تەواوی دام و دەزگاكانی حكومەت ڕاگیرابو، ئەوەش رون و ئاشكرایە كە رۆژانە نزیكەی 500 كەس بۆ دەرهێنانی مۆڵەت مامەڵە پێشكەش دەكات، ئەمانە هەموی بەسەرماندا كۆبونەتە‌وە، نۆرە گەیشتبوە نزیكەی چوار مانگ، خۆشبەختانە دوو مانگ لەمەو پێش بڕیارماندا بە دوو شەفت دەستپێبكەینەوە.

 

لەبارەی هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیل، ئاماژەی بەوەشكرد: ماتۆڕسكیلەكان كێشەیەكی زۆریان بۆ رێڕەوی هاتوچۆ دروستكردبو، چەند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمان كردنەوە، ماوەی مانگێكە دەستمان پێكردوە، نزیكەی 3000 ماتۆڕسكیلمان دەست بەسەر داگرتوە، بەهیچ جۆرێك نادرێتەوە خاوەنی، كە هۆكارەكەی نەبونی ئەوەلیات و مۆڵەتی یاسایییە، ئەوانە نادرێتەوە بەخاوەنەكانیان .

 

لەبارەی قەرەباڵغی شاری هەولێر و ماستەرپلانی هاتوچۆ، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەكرد، لە وەزارەتی ناوخۆ چەند كۆبونەوەكیان ئەنجامداوە، وێرای كۆبونەوەكانی ژوری پەرەپێدانی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر، كە بەسەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر كە مانگانە دوجار ئەنجامی دەدەن، بۆ ئەم بابەتە پێشنیاری ئەوان ئەوەیە ماستەرپلانی هاتوچۆ بكرێت، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر كردوە كە ماستەرپلانی هاتوچۆ بۆ ماوەی پێنج یان 10 ساڵ دابنرێت، ئەوكات دەتوانن ئەو قەرەباڵغییەی نێو شاری هەولێر نەهێڵن.

 

دەربارەی پشكنینی دەرونی بۆ ئەو كەسانەی كە داوای مۆڵەتی شۆفێری دەكەن، عەمید دیدار عومەر قادر وتی: ئێمە بەپێی رێنماییەكان مۆڵەت دەدەینە شۆفێر، وێڕای ئەوەی كە رێنماییە ئیداریی و كارگێرییەكان، رێنمایی تەندروستیش بونی هەیە، لیژنەی پزیشكی بونی هەیە، هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆ داواكار دەكات، هەر كەموكوڕییەكی جەستەیی دەرونی هەبێت بۆ ئێمەی دەنوسن.

 

هه‌واڵی گرنگ