بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئەنجامی دوو ڕوداوی هاتوچۆدا شەش كەس برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی ڕایگەیاند: لە نزیك پردی كۆبانێ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا دوو كەس بریندار بوون و هۆكاری رووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبونی شۆفێرەكان بە ئاماژەكانی ترافیك لایتی گۆڕەپانەكە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری كیا - سپۆرتاج لە جوتسایدی عەبابەیلێ لە هەڵەبجە چوار كەس بریندار بوون بریندارەكان باری تەندروستییان لە ئێستادا جێگیرە.