وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەرچوانی 12ی ئامادەییەوە بریارێكی دەركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەرچوانی 12ی ئامادەییەوە بریارێكی دەركرد


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەییەوە بریارێكی دەركردو رادەگەیەنێت پێویستە لەماوەی دو رۆژدا لە سیستەمی e-parwardaئەو قوتابی و خوێندكارانە بكرێنە دەرچوو.


لەئاگاداری نامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردە بڵاویكردوەتەوە رایگەیاندوە"ئاگاداری گشت قوتابخانەو خوێندنگاكان دەكەینەوە ئەوانەی پۆلی ١٢ی ئامادەیان لە سیستەمی e-parwarda تۆماركردووە پێویستە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی دەرچوون لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) ،لە ماوەی دوو رۆژدا تــــــــــــا رێكەوتی ٢٥/٩/٢٠٢٠دەبێت ئەو قوتابی و خوێندكارانە بكرێنە دەرچووی ئامادەیی لە سیستەمی e-parwarda بە پێچەوانەوە ئەگەر نەیكەن ئەوا داتا و زانیاری ئەو قوتابیانە هەمووی دەبێتە ئەرشیف واتا بە هیچ شێوەیەك گەرانەوەی نابێت."


لەئاگادارینامەكەدا ئەوەش هاتووە" ئەوكارە بەم هانگاوانەدەكرێت سەرەتا لەبەشی قوتابیان كلیك لەسەر كردارەكان بكە و دواتریش حاڵەتی قوتابی هەڵبژێرە پاشان دەتوانی هەموو قوتابیان گەران بكەی ئەو قوتابیانەی دەرچوون لە حاڵەتی قوتابی بكرێتە دەرچووی ئامادەیی"

 

هه‌واڵی گرنگ