هەولێر ... تەنها لە شەش مانگی رابردوو پێنج هەزار تاوان ئەنجامدراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر ... تەنها لە شەش مانگی رابردوو پێنج هەزار تاوان ئەنجامدراوە

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماری شەش مانگی رابردووی تاوانەكانی ئەم پارێزگایەی بڵاوكردەوە و نزیكی شەش هەزار تاوان دەبێتەوە.

لەبەیاننامەیەكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: " لەماوەی شەش مانگی رابردوو لەشاری هەولێر (5992) تاوان ئەنجامدراوە".

هاتووە : " لەكۆی ئەم تاوانانە نزیكەی (5568) تاوان ئاشكراكراون و كەسانی بكەر دەستگیركراون و بەشێكیان لەژێر لێكۆلێنەوەدان".

لە ئامارەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەش باس كراوە ، نزیكەی (655) تۆمەتبار دەستگیركراون.

بەپێی ئاماری رێژەیی لەهەر مانگێكی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار تاوان ئەنجامدراوە ، بەڵام لە مانگی نیسانی ئەمساڵ كەمترین تاوان ئەنجامدراوە و ژمارەكە نەگەیشتۆتە (300) تاوان، هۆكارەكەیشی بەهۆی كەرەنتینی هاوڵاتیان دەگەرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ