كوردی‌و
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان لێسه‌ندنه‌وه‌ی متامنه له سه‌رۆكی حكومه‌ت به ئه‌سته‌م ده‌زانێت و ده‌شڵێت: سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ئه‌ندامانی دیكه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت بۆ پارتی ئاسانه.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی،" له پڕۆسه‌ی پرساندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌ت پێویست به 74 ده‌نگ له کۆی 111 ده‌نگی په‌رله‌مان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موولایه‌ک ئه‌وه ده‌زانن، 74 ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان له‌سه‌رووی موسته‌حیلاته!".
هۆشداریش ده‌دات،" له‌به‌رامبه‌ردا، جگه له سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌ندامانی کابینه پێویستی به 56 ده‌نگ هه‌یه، ئه‌و ڕاستیه‌ش هه‌موولایه‌ک ده‌زانن به‌ده‌ستهێنانی 56 ده‌نگ بۆ فراکسیۆنی پارتی یه‌کێک له ساناترین کاره‌کانه، به‌ڵام په‌نامان بۆ نه بردوه‌و ئه‌گه‌ر ناچاریشمان نه‌که‌ن په‌نای بۆ نابه‌ین!".
هه‌روه‌ها وتویه‌تی،" ئێمه له په‌رله‌مان ناترسین و به‌ڵکوو خودانی په‌رله‌مانین، ئه‌وه ئێوه‌ن وه‌ک که‌مینه ده‌بێ له شکۆ و هه‌یبه‌تی په‌رله‌مان و ڕاستیه‌کان بترسن که، هه‌میشه ترساون و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ست و په‌نجه‌تان له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌کاری نه‌رمکردوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و ئاشكرانه‌كردنی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و چه‌ندین پرسی دیكه، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگره‌كه‌ی و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیپێكردووه، له ئێستاشدا ته‌نها یه‌ك واژۆ ماوه بۆ ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی پرساندنه‌كه له سه‌رۆكی حكومه‌ت.