كوردی‌و
به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
شه‌ش ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به هەڵبژاردنی دەستەى سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکەیان یاداشتێك ئاڕاستەى بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌كه‌ن كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه،"سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە سەبارەت بەهەڵبژاردنی دەستەى نوێی سەرۆکایەتی فڕاکسیۆنی گۆڕان، کۆی پڕۆسەکە نادەستوورییە".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه،"هەموو دەستتێوەردانێکی بەرپرسانی گۆڕان لەهەر ئاستێکدابێت ڕەتدەکەینەوە،پێداگرین لەسەر هەڵبژاردنی پێشوومان کە هەریەکە لە (دابان محەمەد _ سەرۆکی فڕاکسیۆن، ئاشنا عەبدوڵا جێگر _ جەلال محەمەد _ بڕیاردەر) هەڵبژێردران".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پاش ئەوەی عەلی حەمە ساڵح لەپۆستی سەرۆکی فڕاکسیۆنەکە کشاندەوە، دووبارە هەڵبژاردن بۆ دەستەى سەرۆکایەتی فڕاکسیۆن کرا، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسەند نەکرا و تاکو ئێستا نەتوانراوە دەستەى نوێی سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکە هەڵبژێردرێت.