وەزیری دارایی عیراق: هەرێمی كوردستان سەرچاوەی بە قاچاخبردنی نەوتە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دارایی عیراق: هەرێمی كوردستان سەرچاوەی بە قاچاخبردنی نەوتە

 

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەرێمی كوردستان بوەتە سەرچاوەی بە قاچاخبردنی نەوت و ئەوەش كێشەی بۆ عێراق لەڕێككەوتنی لەگەڵ ڕێكخراوی ئۆپیك دروست كردووە.

 

بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە: لە هەرێمی كوردستان نەوت بە قاچاخ مامەڵەی پێوەدەكرێت و ڕۆژانە نزیكی 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێندرێت و زانیاری ورد نییە لەسەر چۆنێتی بە قاچاخبردنی.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە بەشێك لە كێڵگەی نەوتیی هەرێم لە رێگەی تەنكەرەوە نەوتەكە باردەكرێت و ئەو هەنگاوەی هەرێمی كوردستان كێشەی بۆ پابەندبونی عێراق بە رێككەوتنی رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دروستكردوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ