شەپۆلێكی باران بارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆلێكی باران بارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

 

كەشناسێكی عێراقی بڵاوی كردەوە ، لە ناوەراستی مانگی داهاتوو شەپۆلێكی باران بارین بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە.

سادق عەتییە كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە ، بارستە هەوایەكی سارد لە باكووری شامەوە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو روو لە عێراق دەكات، بەمهۆیەوە لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم باران دەبارێت.

نوسیویەتی : " لە سەرەتای مانگی داهاتوو بارانبارینی پچر پچر بەشێك لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق و كوێت و ئوردن و باكووری سعودیە دەگرێتەوە".

ئەوەیشی راگەیاند : " لەماوەی (10) رۆژی یەكەمی مانگی داهاتوو ئاو وهەوای زەریای ئەتلەسی كاریگەری لەسەر ولاتانی رۆژئاوای عەرەبی دەبێت و كەش و هەوا دەگۆرێت".

هەرێمی كوردستان ماوەی هەفتەیەكە پلەكانی گەرمای نەگەیشتۆتە (40) پلە و لە هەولێر هەفتەی داهاتوو بەرزترین پلەی گەرما ناگاتە (34) پلەی سەدی.

هەرچی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستانە ، ئەمرۆ لە راگەیەنراوێكدا بلاوی كردۆتەوە ، ساردترین شوێنی هەرێمی كوردستان پێنجوێن دەبێت نزمترین پلەی گەرما دەگاتە (14) پلەی سەدی.

 

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ