عێراق...4471 كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 45كەس گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق...4471 كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 45كەس گیانیان لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24كاتژمێری توشبوانی كۆرۆنای بڵاو كردوە رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزار و471724 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 45 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 773 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، عێراق، 20 هەزار و 581 پشكنین لەو ماوەیەدا كراون، لەئەنجامی پشكنینەكاندا چوار هەزار و471 كەسیان توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 45 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 773 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە

جێی ئاماژەیە بە گوێرەی دوایین ئامارەكانی تەندروستی عێراق، تا ئێستا، 337 هەزار و106 كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، 268 هەزارو 761 كەس چاكبوونەتەوە و هەشت هەزار و 799 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ