كوردیو
لهگهڵ دهستپێكردنهوهی پرۆسهی خوێندن، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دژی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی گردبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4-10-2020 بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆکەدا گردبوونەوە و رایانگهیاند،"ناڕازین لەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی، چونکە کەرەستەی پێویستی وەک هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەر لە بەردەست خوێندکاراندا نییە".
ئاماژهیان بهوهشدا،" بە هەموو شێوەیەک خوێندنی ئۆنلاین رەتدەکەنەوە چونکە لە بەرژەوەندی خوێندکاراندا نییە و زیان بە خوێندکار دەگەیەنێت لە ڕووی زانستی و داراییەوە، هەربۆیە داوا لە وەزارەتی خوێندانی باڵا دەکەن کە دەرگای زانکۆکان بکاتەوە".
ئهوهش لهكاتێكدایه، زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا لە 04-10-2020 خوێندن لە زانکۆکە دەستپێدەکاتەوە، لە سەرەتاشەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و پاشانیش بەپێی تایبەتمەندیی وانە و کۆلێژەکان، خوێندن بەشێوازی ئاوێتە بەردەوامیی پێدەدرێت.