زانكۆلاین كارا كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانكۆلاین كارا كرا

كوردیو

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سیسته‌می زانكۆلاینی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 كارا كرد و بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئەمڕۆ شەممە 10-10-2020  لە كاتژمێر (12) ی نیوەڕۆ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی تا كاتژمێر (12) ی شەوی ڕۆژی 19-10-2020  واتە بۆ ماوەی (10) ڕۆژ كارا كرد.

سەبارەت بەپلانی وەرگرتن بۆ خوێندنی ئەمساڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌،" بەهەر سێ سیستەمی خوێندنی (گشتی، پارالێڵ، ئێواران)، لە زانكۆ حكومیەكان بریتییە لە (54537) كورسی، كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی وەرگرتن لەهەرێمی كوردستان پلانی وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە، هاوكات پلانی داواكراوی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بریتییە لە (27630) كورسی خوێندن".

 

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ