واده‌ی كردنه‌وه‌ی ئۆتۆبانی هه‌ولێر- دهۆك ئاشكراده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

واده‌ی كردنه‌وه‌ی ئۆتۆبانی هه‌ولێر- دهۆك ئاشكراده‌كرێت

بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆک ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئەم مانگە ئۆتۆبانی ھەولێر- دھۆک تەواو دەبێت و بە شێوەیەكی فەرمی دەكرێتەوە.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 14 ی تشرینیی یه‌كه‌می 2020 خەدیجە محەمەد بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی دھۆک راگەیاند، "ئۆتۆبانی دھۆک - ھەولێر لە سنوری پارێزگای دھۆک، ٩٩%ی كارەكانی تەواو بووە و دوو چین قیری بۆ كراوە، ئێستاش كۆمپانیای جێبەجێكار سەرقاڵی قۆناغی وردەكاریی كۆتاییە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی رادەستی حكومەت بكرێت ".

بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی دھۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئۆتۆبانەکە لە دھۆکەوە ٢٢ كیلۆمەترە و لەگەڵ ١٦ كیلۆمەتر رێگای جێگرەوە، هاوکات كاری جوانكاری و رووناكیش بۆ ئۆتۆبانەكە ئەنجامدراوە و بە شێوەیەكی پێشكەوتوو دروستدەكرێت، كە دوای تەواوبوونی كارئاسانی زۆر بۆ ھاوڵاتیان دەكات چونكە رێگایەكی نێودەوڵەتییە".

خەدیجە محەمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كۆمپانیای كاڤین و گروپی جێبەجێكار لە ١٧ی ئەم مانگەدا رادەستی دەكات، کە دواتر لە رێوڕەسمێكدا بە رووی ھاوڵاتیاندا دەكرێتەوە و بە كردنەوەشی رێگای نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک زۆر كورت دەبێتەوە، چونكە رێگای خێرایە."

ئۆتۆبان رێگایەکە بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە خێراییەکی زیاتر و هەندێک لە ئۆتۆبانەکان خێراییان بۆ دیارینەکراوە و شۆفێر دەتوانێت بە هەر خێراییەک بیەوێت ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت،لە هەندێک ئۆتۆبانی دیکەدا،لایەنی پەیوەندیدار خێرایی رێگاکە دیاریدەکات،بە گشتیی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە ئۆتۆباندا زیاترە لە رێگای ئاسایی.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ