زانكۆلاین بۆ ٢٤ كاتژمێر درێژكرایەوە، دوایین وادە كاتژمێر ١٢ی ئەم شەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانكۆلاین بۆ ٢٤ كاتژمێر درێژكرایەوە، دوایین وادە كاتژمێر ١٢ی ئەم شەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی ١٢ ئامادەیی زانكۆلاین بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر درێژكراوەتەوە.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنەكردۆتەوە یان تەواویان نەكردوە، بڕیاردرا ماوەی زانكۆلاین (٢٤) كاتژمێري  دیكە واتە تا كاتژمێر (١٢)ی شەوی رۆژی سێشەمە رێكەوتی (٢٠٢٠/١٠/٢٠) بۆ دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئاماەیی درێژبكرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوان، كە بەهەر هۆكاربێت نەیانتوانیوە فۆرمی زانكۆلاین پڕبكەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمی زانكۆلاین تەواوبكەن.

ووتیشی: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەی زانكۆلاین درێژناكرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەكەین، كە تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین) یان پڕنەكردۆتەوە، پێویستە لەماوەی ئەو ٢٤ كاتژمێردا پەلەبكەن و تەواوی هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕكردنەوەو تەواوكردنی فۆرمی زانكۆلاین.

 

هه‌واڵی گرنگ