هاتوچۆی هەولێر داوای زانیاری لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەولێر داوای زانیاری لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە دەكات

 

 

لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ئۆتۆمبێلێك بڵاوكراوەتەوە، بە ژمارە (900909) هەولێر، هاتوچۆش داوای زانیاری لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە دەكات تاكو سزای بدەن.

موقەدەم (فازل حاجی) وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا هاتووە. 

ڕوونكردنەوەیەك لە هاتووچۆی هەولێرەوە، ئەمڕۆ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ئۆتۆمبێلێك بڵاوكراوەتەوە كە ژمارەكەی (900909/اربیل)، پرسیار كراوە كە ئایا ژمارەی تابلۆ گەیشتۆتە ئەو ژمارەیە. 

ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین: ئەو تابلۆیە ساختەیەو داوا لەهاوڵاتیانیش دەكەین هەر كەسێك زانیاری هەبێت دەربارەی جۆری ئۆتۆمبێلەكەو شوێنی نیشتەجێبونی، بمانداتێ بۆ ئەوەی سزای بدەین، چونكە كەسێك كە بەو شێوەیە ساختەكاری لەتابلۆ بكات مەترسیە بۆسەر هەموان نەك تەنها هاتوچۆ.

ب هاتوچۆی هەولێر

 

هه‌واڵی گرنگ