كەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچە هەور و باراناوی دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە دەبێت، لە سلێمانی 11 پله‌ و دهۆک 12 پله‌ و و کەرکوک 14 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ سێشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 9 پلە دەبێت، لە سلێمانی 9 پلە، دهۆک 8 پله‌ و کەرکوکیش 13 پله‌ دەبێت.

كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، باری کەش و هەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێ شەممە، نزم بوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و وە سبەی خێرای با زیاد دەکات و کاریگەری ئەو شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت تا رۆژی پێنجشەممە.

 

هه‌واڵی گرنگ