هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كانی وه‌ك (ئه‌زمه‌ڕ‌و گۆیژه)، بۆیە داوا دەكەین شۆفێران سەردانی ئەم شوێنانە نەكەن.
لە ئاگاداریەكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفیران ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه له‌سه‌عاته‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كانی وه‌ك (ئه‌زمه‌ڕ‌و گۆیژه).
بۆیه هاتوچۆی سلیمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا، تاوه‌كو تووشی هیچ ڕوداوێكی نه‌خوازراو نه‌بن.