پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە هەولێر دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە هەولێر دەكرێتەوە

 

 

 

پێشانگای تایبەتی ئێران لەمانگی داهاتوو بە بەشداری كۆمپانیاو كۆمەڵە بەرهەم هێنەرو پیشەییەكان، لە پێشانگاكانی هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، ئەم پێشانگایە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و بە بەشداری كۆمپانیاو كۆمەڵە بەرهەم هێنەرو پیشەییە بڕواپێكراوەكان، لە پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.

ئەم پێشانگا لەلایەن كۆمپانیای پێشانگای زریان كە ماوەی (7) ساڵە لە بواری هەناردەكردن بۆ عێراق و سوریا چاڵاك بووەو لەم چەند ساڵەدا لە بواری پێشانگای ناوخۆیی و دەرەكی بەشدار بووە.

ئەم كۆمپانیایە لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و بەغدا پێشانگای بەڕێوەبردووەو لە ناوخۆی ئێرانیش پیشانگای پۆڵاو كەلوپەلی ناوماڵی بەڕێوە بردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ