ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایانی رێكخراوی چاودێری كه‌شناسی جیهانی هۆشداری له‌دروستبونی لافاو و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی روباری فوراتدا و رایگه‌یاند و له‌زۆربه‌ی پارێزگاكان بارانبارینی به‌خوڕ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەمبارەیەوە سادق عه‌تیه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه: هه‌مولایه‌ك ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه ناوه‌ڕاستی عێراق به‌تایبه‌ت پارێزگای نه‌جه‌ف، له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی لافاوی ده‌ریای فوراتدایه، ئه‌مشه‌و به‌رزترین ئاستی بارانبارین به‌خۆوه ده‌بینێت و رۆژی شه‌ممه مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو زیاتر ده‌بێت و پێویسته ئاماده‌كاری پێویست بكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له هه‌مو شاره‌كان بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت ئه‌و پارێزگایانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر روباری فورات مه‌ترسی رێژه‌ی بارانبارینه‌كه زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (سلێمانی، كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین، هه‌ولێر، به‌غدا، رومادی، واست) به‌شێوه‌یه‌كی به‌خوڕ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌دره‌نگانی ئه‌مشه‌ویشدا، ئه‌و بارانبارینه به‌خوڕه بۆ پارێزگاكانی سه‌ماوه و زیقاڕ درێژده‌بێته‌وه.
ئەوەشی وتوە : لە هه‌ریه‌ك شاره‌كانی به‌سڕه و میسان ئه‌مشه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م باران ده‌بارێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌سبه‌ی شه‌ممه‌وه له‌و دو پارێزگایه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌خوڕ بارانبارین ده‌ستپێبكات.
ئەوەشی راگەیاندووە: پێشبنیده‌كرێت ڕۆژی شه‌ممه كه‌شوهه‌وا ناسه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێت، هه‌روه‌ك هۆشداریمانداوه له‌وه‌ی، بارانبارینی به‌خوڕ له‌چه‌ند شوێنێك به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌غدای پایته‌خت، باشوری دیاله باكوری واست و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان".