دوای پهسندكردنی پرۆژه یاسای بودجهی گشتی عێراق لهلایهن پهرلهمان، هاوپەیمانی فهتح چهند خاڵێك وهكو دهستكهوتی فراكسیۆنهكهیان كه له بودجهی عێراق پهسندكراون بڵاودهكاتهوه و جەخت له دابەزاندنی نرخی دۆلار دهكاتهوه.
لە راگەیەندراوێکدا، هاوپەیمانی فهتح بڵاویكردهوه، ئەو بڕگانەمان دەستنیشانکردووە، کە لەلایەن فراکسیۆنەکەمانهوه لە بودجەدا جێگیرکراون، پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە وامان بەباش زانیوه بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکهین بۆ هەموارکردنی چەند بڕگەیەک، کە خزمەتی هاوڵاتیان بکات و، ئەو بڕگە و مادانەش هەڵبوەشێنرێنەوە کە زیان بەخەڵکی دەگەیەنن، بەتایبەت ئەوانەی کە داهاتیان سنوردارە و لەو سۆنگەیەوە ئەم خاڵانە لە بودجەدا لەلایەن فراکسیۆنەکەمان جێگیرکرا.
یەکەم: دوای ئەوەی بەردەوام داوامان لەحکومەت دەکرد کە گۆڕانگاری لەنرخی دراودا بکات و نەیکرد و، ئەوەمان پێڕاگەیاند: یاساکە تێناپەڕێت گەر نرخی دۆلار نەگەڕێنرێتەوە نرخی پێشووی و سوور بووین لەسەری، بەڵام کاتێک بودجەکە دواکەوت و زیانی بەهاوڵاتیان گەیاند و چەند هەموارێکی بودجەکەش کرا و دواتر دەنگمان پێدا، بەڵام هەر فشار بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکەین و سازش لەو داواکارییە ناکەین.
دووەم : دەنگدان لەسەر موچەی 169 هەزار خۆبەخشی حەشدی شەعبی و بەوەش موچەی خۆبەخشەکان بۆ ملیۆنێک و 420 هەزار دیناری عێراقی بەرزکرایەوە.
سێیەم : موچەی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ 250 هەزار دینار بەرزکرایەوە کە پێشتر کەمتر لە 175 هەزار موچەکەیان بوو.
چوارەم : بڕی 5% ی پتڕۆ دۆلارمان لەداهاتی نەوتی بۆ پارێزگاکان دابینکرد.
پێنجەم : داوامان کرد شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج بکرێت و 50 هەزار دینارمان بۆ نرخی تۆنێک جۆ و گەنم و برنج زیاد کرد.
شەشەم : دەرماڵەی گەشەپێدانی پارێزگاکانمان لە 2 تریلیۆن دینارەوە بۆ 4 تریلیۆن دینار زیاد کرد.
حەوتەم : هەموو ئەو گرێبەستانەی کە 7 ساڵ خزمەتیان لەسەرجەم وەزارەتەکاندا تەواو کردووە دامەزراند و کردمانە هەمیشەیی.
هەشتەم : ئەو مادەیەمان هەڵوەشاندەوە کە تایبەت بوو بەفرۆشتنی موڵک و ماڵی دەوڵەت و ڕێژەی قەرزکردنمان لە 60% دابەزاند.
نۆیەم : موچەمان بۆ 220 هەزار وانەبێژ خەرجکرد.
دەیەم : کۆتایمان بە دۆسییەی بەڕێوەبردنی پۆستەکان بەوەکالەت هێنا و ئەو دەسەڵاتەمان بۆ پەرلەمان گەڕاندەوە.