كوردیو
سێ کارمەندی تەندروستیی دهۆک لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەکێکیان ژنێکی دووگیان بووە.
فەرھاد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خۆپاراستن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی دهۆک رایگەیاندووە، ئەو سێ کارمەندەی گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان ژنێکی دووگیانی تەمەن 30 ساڵان بووە و یەکێکی دیکەشیان کارمەندێکی بەشی خۆپاراستن ئەوی دیکەشیان کارمەندێکی خانەنشین بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، یەکی ئەم مانگە منداڵی ژنە دووگیانەکە لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە رزگارکرابوو.
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا 41 هەزار و 650 کەس له پارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 37 هەزار و 931 کەس چاکبوونەتەوە و 784 کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.