دوای ئەوەی هێرشێكی گەورەی ئەلیكترۆنی كرایە سەر هێڵەكانی گواستنەوەی نەوتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ دووشەممە باری لەناكاو راگەیەنرا.
بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، لەسەرچاوەیەكی نادیارەوە هێرشێكی گەورەی ئەلیكترۆنی كراوەتەسەر گەورەترین هێڵی گواستنەوەی نەوتی Colonial Pipelineی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە رۆژانە نزیكەی 2.5 ملیۆن بەرمیل دەگوازێتەوە و بەتەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێت بچڕاند.
ئەوەشخراوەتەڕوو: هێرشەكە ڕۆژی هەینی كراوەو بەهۆی ئەو هێرشەوە كۆشكی سپی باری لەناكاوی لە واشنتنی پایتەخت و 17 ویلایەتی دیكە راگەیاندووە.