بۆ یەکەمجار لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى گەشەپێدانى کەرتى تەندروستى لە هەولێری پایتەخت، تاقیگەى جۆری Aی کە پلە بەرزە دروست دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە10 ی ئایاری 2021 لە ڕێوڕەسمێکدا لە گەڕەکى کوورانى عەنکاوە، بەردى بناغەى تاقیگەى پێشکەوتووى جۆری Aی دانرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لەمبارەوە ڕایگهیاند: "لە سەروبەندى ئەم پڕۆسەیەى کە وەک گەشەپێدان دێتە ئەژمار، سێ قۆناغە کە لە یەکەم قۆناغدا بهبڕی ٢٨ ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکەین و لە قۆناغى دووەمدا ٢٦ ملیار دینار و لە قۆناغى سێیەمدا بایی نزیکەى٧٠ ملیار دیناری بۆ تەرخان دەکرێت و پڕۆژەکە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
ئومید خۆشناو باسی لەوەش کرد ئاماژەی بەوەش کرد: "لەو پڕۆژانەى کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێ دەکرێن بەشێک لە خێرخوازانى هەولێر و هەرێمی کوردستان جێبەجێیان دەکەن
لهلایهن خۆشیهوه د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستیى هەولێر گوتى: "ئەو تاقیگەیە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان لە شارى هەولێر دادەمەزرێت، چونکە جیاوازە لە تاقیگەکانى دیکەى کە لە کوردستان و هەولێر هەبووە، بەتایبەتى ئەم تاقیگەیە چەند بەشێک لە خۆی دەگرێت و زیاتر لەسەر شیوەى نەخۆشخانەیەک دروست دەکرێت و تێچووى پڕۆژەکەش بە گوژمەى دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە لەسەر زەوییەک بە ڕووبەرى ٣٥٠٠ مەتر دووجا دروست دەکرێت کە پڕۆژەکە وەک بەخششێک لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانى گەلیاوە پێشکەش بە شارى هەولێر دەکرێت".